هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراق پەسەند كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراقی پەسەند كرد كە نرخی تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی تیادا جێگیر كرابو.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگماندا لەسەر هەمواری یاسای بودجەو پەسەند كرا بەو شێوەیەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە رەوانە كرابو كە تێیدا 16 دۆلار دیاریكراوە بۆ تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەئامانجی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
چەند رۆژێك لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان ئەنجامدا بەئامانجی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان و داوایكردبو فراكسیۆنەكان دەنگ بە هەمواری یاساكە بدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group