نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكرێت وەزیری دارایی عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكان نەبووبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكان بووە لەگەڵ وەفدی هەرێم كە تایبەت بووە بە گفتوگۆكردن لەسەر دۆزینەوەی رێگا چارەیەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی عێراق جەختی لە بەردەوامیدان بە كۆبوونەوەكان لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووەتەوە لەپێناو وردبینكردن لە لیستەكان وپشتراستكردنەوەی لیستەكانی مووچە و تێچووی ساڵانە و مانگانە و ئەنجامدانی هەمواری پێویست لە زووترینكاتدا لە هەمانكاتدا كاری لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام دەبێت.