دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان: تاوەكو مووچە تەوتین دەكرێت لە بایكۆت بەردەوامدەبین

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایانگەیاند، تاوەكو مووچە تەوتین دەكرێت لە بایكۆت بەردەوامدەبن.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم خێمەی مانگرتووان دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایانگەیاند، جەخت لە تەوتینكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراق دەكەنەوە و پێویستە پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە و هەمووان سووربین لەسەر ئەوەی بە ئامانجی تەوتینكردنی مووچە بگەن.
هەروەها دوپاتیانكردەوە، كە تاوەكو مووچە تەوتین دەكرێت لە بایكۆت بەردەوامدەبن و خۆپیشاندانیش لەبەردەم پەروەردەكاندا ئەنجامدەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group