ئیلۆن ماسك: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا پارەی بۆ رێكخراوە تیرۆریستییەكان خەرجكردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیلۆن ماسك بازرگانی نزیك لە سەرۆكی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە،  وەزارەتی گەنجینە لەسەردەمی جۆ بایدن سەرۆكی پێشوی ئەمریكا فەرمانی پارەدانی بە رێكخراوە تیرۆریستییە ناسراوەكانی جیهان كردوە.
ماسك نوسیویەتی: تیمێك لە نوسینگەی حكومەتی ئەمریكا گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە كارمەندانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كە بەرپرسیارن لە پەسەندكردنی پارەدانەكان، لە سەردەمی بایدن فەرمانیان پێگەیشتوە پارەكە خەرج بكەن تەنانەت ئەگەر بۆ گروپەكانی فریودان و تیرۆریش بێت.
جێی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئیلۆن ماسك و ڤیڤیك راماسوامی وەك سەرۆكی ئەنجومەنێكی نوێ دەستنیشانكردوە كە كار لەسەر كەمكردنەوەی خەرجی و رێكخستنەوەی دەزگا فیدراڵییەكان و پێداچونەوە بە خەرجییەكانی حكومەتدا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group