نەوا-
بۆ هەفتەیەك دەچێت مانگرتنی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لەشاری سلێمانی بەردەوامەو چین و توێژە جیاوازەكانیش بۆ پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتو سەردانی خێمەكەیان دەكەن.
پێشتریش تیمی خۆبەخشی پزیشكان لەسلێمانی سەردانی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرە مانگرتوەی كردو نوێنەرەكەیان لە پرێس كۆنفراسێكدا هۆشداری لە تێكچونی زیاتری دۆخی تەندروستی مانگرتوەكان داو وتی: رەوشی تەندروستی مانگرتوەكان پێدەنێتە قۆناغێكی مەترسیدارەوەو بەرگری جەستەیان لاواز دەبێت.
ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە داوای چارەسەركردنی كێشەی موچەو تەوتینكردن دەكەن لەلایەن بەغداوە هەروەها كۆتاییهێنان بەو رەوشەی بۆ موچەی فەرمانبەران دروستبوەو ئەمەش وایكردوە ساڵانە چەندینجار دەرگای قوتابخانەكان دابخرێن.