وەزارەتی دارایی: كۆبونەوەكان لە بەغدا بەردەوامن

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەكۆبونەوەكانی نێوانیان لەگەڵ شاندی بەغدا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی دارایی رایگەیاندوە، بۆ رۆژی دووەم كۆبونەوەكانی شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا تیمە هونەرییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ تیمە هونەرییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بەردەوامن لەكۆبونەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هونەریەكان.
ئاماژەشیكردوە، چاوەڕوان دەكرێت لەنزیكترین كاتدا كارەكان تەواو بكرێن.   
جێی ئاماژەیە، تائێستا كێشەی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر نەكراون و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوەو چارەنوسی نادیارە، هەروەها دیارییش نییە چ كاتێك بەغدا تەمویلی هەرێمی كوردستان دەكات تاكو موچەی مانگی 1ی ساڵی 2025 دابەشبكرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group