جەعفەر شێخ مستەفا: مامۆستایان دەیانتوانی مانبگرن و دەرگای قوتابخانەكانیش دانەخەن

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، مامۆستایان و هەموو كەسێك حەقی خۆیەتی داوای مافی ڕەوای خۆی بكات، هەركەسێك داوای مافی خۆی نەكات پێیوایە حەقی ژیانشی نییە.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەبارەی مانگرتنی مامۆستایان ڕایگەیاند، مامۆستایان و هەموو چین و توێژەكانی دیكە مافیان هەیە و هەمو كەسێك حەقی خۆیەتی داوای مافی ڕەوای خۆی بكات، هەر كەسێك داوای مافی خۆی نەكات پێیوایە حەقی ژیانشی نییە، بەڵام ئسلوبی داواكردنی مافی خۆت دەبێت بە ئسلوبێكی وابێت كە زەرەر نەدات لە كۆمەڵگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێیوایە مامۆستایان دەیانتوانی مانگبگرن و خۆپیشاندان بكەن و رێگریش بكەن، لە هەمانكاتدا دەرگای قوتابخانەكانیش دانەخەن.
 ئەمە لە كاتێكدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە مامۆستایان لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە سلێمانی مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندوە، تادێت دۆخی تەندروستیان خراپتر دەبێت، داوای موچە و باشكردنی دۆخی ژیانیان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group