پۆلیسی سلێمانی: بكوژی‌ گەنجەكەی‌ شەوی‌ رابردووی‌ گەرەكی كانی با‌ دەستگیركرا

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری‌ بكوژی‌ گەنجەكەی‌ شەوی‌ رابردووی‌ سلێمانی‌ راگەیاند.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی بای شاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبارەكەی هەڵات.
ئاماژە بەوەشكرا، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.
رونیشیكردەوە، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group