نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی كانونی دووەم، لەنێوان 16 هەزار و 500 دینار تاوەكو 20 هەزار دینار دەبێت.
خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، تێكڕای كارپێكردنی كاتژمێری مۆلیدەكان بۆ مانگی یەك، رۆژانە 14 كاتژمێر بووە و 31 رۆژ كاریان كردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و دۆخی هاوڵاتییان، بۆ یەك كاتژمێر كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، بڕی 44 دیناریان هەژماركردووە.