كەشناسی هەرێم: ئەمرۆ باران بارین دەستپێدەكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
بەرێوبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور ڕوو لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێم دەكات لە كاتەكانی ئێوارەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لە سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە پارێزگای هەولێر و كەركووك و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت، شێوازی دابارین نمە باران و بارانی مام ناوەند هەندێ كات هەورە تریشقە دەبێت.
باس لەوەشكراوە، بەفر بارین ناوچە سنوورییەكان و بەشێك لە لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبێت وە لە ماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلە ئەم شوێنانە باران بارینی زیاتر دەبێت (ئیدارەی ڕاپەرین و سنووری شارۆچكەی كۆیە و دوكان) وە لە درەنگانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.   
سەبارەت بە كەشی سبەی دوو شەممە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێكی كەم لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 18
سلێمانی : 15
 دهۆك : 19 
 زاخۆ  : 19
هەڵەبجە : 16
كەركوك : 19
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group