نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی كونسوڵی گشتی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كۆبوەوەو پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لێكردو هەمو پشتگیرییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دوپاتكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەكەدا كونسوڵی گشتی نوێی ئێران دوپاتیكردۆتەوە كە وڵاتەكەی بە بایەخ و گرنگییەكی زۆرەوە لە پەیوەندییە دێرینەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و خواستی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لە هەمو بوارەكاندا نیشانداوە.
راشگەیەنراوە كە لە تەوەرێكی دیكەدا دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بەگشتی بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوە.