موقتەدا سەدر: بڕیارماندا ئەم هەینییە نوێژی یەكگرتوو بكەین

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر بڕیاریدا ئەم هەینییە نوێژی یەكگرتوو لەنێوان شیعەو سوننەدا لە ناوەڕاست و باشوری عیراق بكرێت.
لە نوسراوێكدا كە نوسینگە تایبەتەكەی بڵاویكردۆتەوە، موقتەدا سەدر كە سەرۆكایەتی رەوتێكی شیعە دەكات رایگەیاندوە، بەبۆنەی سالًَیادی ئەنجامدانی نوێژی هەینی یەكگرتوو لە ناوەڕاست و باشوری عیراق بە فەرمانی سەعید سەید محەمەد سەدر، بڕیاریانداوە ئەم هەینییە نوێژی یەكگرتوو لە هەمو پارێزگاكانی عیراق بكرێت.
راشیگەیاندوە، نوێَژی هەینی یەكگرتوو لە پارێزگای بەغداد یەكێكیان لە بەری كەرخ و ئەویدیكەیان لە بەری رەسافە ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group