بەهۆی بڕینەوەی درەختێكی بەتەمەن هاوڵاتیەك دەستگیر كرا

15 کاتژمێر پێش ئێستا

بەتۆمەتی بڕینەوەی درەختێكی بەتەمەن لە ناحیەی بەرزنجە هاوڵاتیەك دەستگیر كراو یەكێكی تریش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بڕینی درەختێكی بەتەمەن لە گوندی (كاژاو) سەری ناحیەی بەرزنجە كە پێشبینی دەكرێت تەمەنی ئەو درەختە نزیكەی سەد ساڵ بێت، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە چونە شوێنی روداوەكە، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچون دەركەوت لەلایەن دوو هاووڵاتی ئەو كارە ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندوە، یەكێك لە ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەستگیر كراوەو فەرمانی دەستگیر كردنیش بۆ كەسی دوەم دەرچوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ دۆسیەكە رێكخراوە بۆ وەرگرتنی بڕیاری دادوەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group