نەوا-
مامۆستایەكی ویلایەتی كالیفۆرنیا دوای ئەوەی لەناو پۆلدا شەمشەمەكوێرەیەك گەستویەتی و گیانی لەدەستدا.
ماڵپەڕی سكای نیوز ئاشكرایكردوە، مامۆستایەكی ویلایەتی كالیفۆرنیا بەناوی لیا سینینگ دوای ئەوەی لە پۆلێكدا شەمشەمەكوێرەیەك دەیگەزێت گیانی لەدەستدا، بە وتەی بەرپرسان و هاوڕێیەكی مامۆستاكە پێدەچێت بەهۆی گەزتنەكەوە توشی نەخۆشی گەڕیی بوبێت، هاوكات بەرپرسانی تەندروستی گشتی هۆشدارییان داوە لە مەترسییەكانی شەمشەمەكوێرە كە باوترین سەرچاوەی توشبونە بە نەخۆشی گەڕیی لە ئەمریكادا.
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، لۆرا كە هاوڕێی سینینگە بە كەناڵێكی ئەمریكی راگەیاندوە، لە پۆلەكەیدا شەمشەمەكوێرەیەكی دۆزیوەتەوەو هەوڵیداوە هەڵیبگرێت و بیباتە دەرەوە، بەڵام گازی لێگرتوەو دەستبەجێ نیشانەكانی نەخۆشییەكەی تێدا دەرنەكەوتوە، بەڵام دوای چەند هەفتەیەك نەخۆش كەوتوەو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لەوێش دوای چەند رۆژێك گیانیلەدەستداوە.
باس لەوەشكراوە، هەرچەندە ساڵانە لە ئەمریكا بەڕێژەی كەمتر لە 10 كەس بەهۆی نەخۆشی گەڕییەوە دەمرن، بەڵام ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەكرێن كوشندە دەبێت.