پەرلەمانی عیراق بەئامادەبونی سودانی كۆبوەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كرد.
كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبونی سەرۆك وەزیرانی عیراق و شاندێك كە لە وەزیرانی كابینەكەی پێكهاتبون دەستیپێكرد.
كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبونی 183 ئەندام بەڕێوەچو تیایدا گفتوگۆی دواگۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو كارنامەی حكومەتی عیراق دەكرێت، پێش دەستپێكردنی كۆبونەوەكەش ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیاندا كە كۆبونەوەكە بە داخراوی و نهێنی بكرێت چونكە گفتوگۆكان پەیوەندیان بە لایەنی ئەمنییەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group