تەرمی دایك و منداڵەكەی دورگەی سامۆس دەگەڕێنرێتەوە هەرێم

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
تەرمی ئەو دایك و منداڵەی لەدوای ژێرئاو كەوتنی بەلەمەكەیان لە وڵاتی یۆنان گیانیان لەدەستدا دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردۆتەوە، دەزگاكەیان بەهاوكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق تەرمی دو كۆچبەری كورد كە دایك و منداڵێكی تەمەن 10 مانگانەیەو لە روداوی ژێرئاو كەوتنی بەلەمەكەیان لە رێكەوتی 28-11 لە باكوری دورگەی سامۆسی وڵاتی یۆنان گیانیان لەدەستدا دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
لەوبارەیەشەوە حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگاكە باسی لەوەكردوە، لەسەر داواكاری خێزانەكەیان دەزگای لوتكە بە هاوكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەستیكردوە بەئەنجامدانی  رێكارە یاساییەكان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی دایك و منداڵەكەی لەماوەیەكی كەمدا.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group