نەوا-
عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا سەرۆك ئەركانی سوپای عیراق بە یاوەری شاندێكی باڵای سەربازیی ناوچە سنورییەكانی لەگەڵ سوریا بەسەر كردەوە.
وەزارەتی بەرگریی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، یاڕەڵڵا بە یاوەری جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و شاندێكی سەربازیی ناوچە سنورییەكانی عیراقی لەگەڵ سوریا بەسەر كردۆتەوە كە ئامانج لێی بەدواداچون بوە بۆ جێگیركردنی هێزە ئەمنییەكان لەو ناوچانە.
لەدوای ئەو ئاڵۆزیانەی لە وڵاتی سوریا سەریهەڵدا، لە چەند رۆژی رابردودا هێزێكی زۆری ئەمنی عیراق بە چەكی قورسەوە لە ناوچە سنورییەكان لەگەڵ سوریا جێگیر كران.