"واز لە مۆباییلەكانتان بهێنن سیستمی بەرگری لەش لاواز دەكات"

18 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
پزیشكێكی پسپۆڕی بەریتانی هۆشداری دەدات لەوەی كە بەكارهێنانی بەردەوامی مۆبایل سیستمی بەرگری لەش لاواز دەكات و كەسی بەكارهێنەر ماندو دەكات.
ماڵپەڕە تەندروستییەكان پەیامی دكتۆر مارك هایمان كە پزیشكی بەناوبانگی بەریتانییە بڵاودەكەنەوەو دەڵێن، ناوبراو داوایكردوە ئەو خوە باوە بوەستێنن كە بە بەردەوامی مۆبایلە زیرەكەكان بەكاردەهێنرێت، چونكە دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و ماندوێتی و تەنانەت تێكچونی خەو و لاوازبونی سیستمی بەرگری لەش، ئەم خوە بۆ هەمو كەسێك بۆتە هەمیشەیی كە بریتییە لە هەڵگرتنی مۆبایل و پشكنینی بەردەوامی ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان، تەنانەت لەكاتی چونە حەمامیشدا خەڵكی مۆبایلەكانیان لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.
هایمان هۆشداری ئەوەشیداوە، واز لە بردنی مۆبایلەكان بۆ حەمام بهێنرێت، لەكاتی نان خواردندا واز لە بەكارهێنانی بهێنەو هەمو ساتێك با بە دەستتانەوە نەبێت، پێشتر وتبوم بەهۆی مۆبایلەوە مێشكمان بارگرانییەكی زۆری لەسەرە.
رونیشیكردۆتەوە، بەردەوامی بەكارهێنانی مۆبایل هانی جەستەی مرۆڤ دەدات كە هۆرمۆنەكانی سترێس وەك كۆرتیزۆڵ دروست بكات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد چالاكبونی ئامێگدالا كە بەواتای (ناوەندی ترس لە مێشكدا) دێت و دەبێتە هۆی هەستكردن بە دڵەڕاوكێ و توڕەبون و ماندوبون، توێژینەوەكانیش دەریدەخەن كە بەركەوتنی درێژخایەن بەم جۆرە فشارە تەركیز تێكدەدات و خەوتن تێكدەدات و تەنانەت سیستمی بەرگرییش لاواز دەكات.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group