سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

پێش 4 هەفتە

نەوا-
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رونكردنەوەیەكی سەبارەت بەو نوسراوەیان بڵاوكردەوە كە داوای جێبەجێكردنی پرۆژەی هەژماری من-ی كردبو.
لە رونكردنەوەكەدا سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی نوسراوێكی بڵاوكردۆتەوە كە بەرواری 30-10-2024ی لەسەرە كە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی كردوە سەبارەت بە جێبەجێكردنی تەوتینی فەرمانبەران.
لە رونكردنەوەكەدا زانكۆكە رایگەیاندوە، پرۆسەی تەوتینیان بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران جێبەجێكردوە ئەو نوسراوەی بڵاوكراوتەوە تەنها گشتاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بوە لە ڕوی كارگێرییەوە گشتاندنی بۆ كراوە.
ئەم رونكردنەوەیە دوای ئەوە هات كە داواكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی هەژماری من لە پارێزگای سلێمانی بەربەستی بۆ دروستبوەو داواكراوە فەرمانگەكان تەوتین بكەن نەك پرۆژەی هەژماری من، پێشتریش حكومەتی هەرێم داواكاری گشتی لەو بابەتە ئاگادار كردبۆوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group