پارێزگاری كەركووك: پرۆسەی سەرژمێری لە كەركوك بە سەركەوتوی بەرێوەدەچێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
پارێزگاری كەركووك ڕایگەیاند، تا ئێستا 80٪ی كارەكانی سەرژمێری تەواوكراون .
ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركووك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا كارەكانی سەرژمێری سەركەوتوو بووە و سوپاسی هێزە ئەمنییەكانیشی كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە سەبارەت بە ڕۆژانی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دایانڕشتبوو.
هەروەها، پارێزگاری كەركووك سوپاسی هاووڵاتییانیشی كرد هاوكاریان بوون لە سەرخستنی پرۆسەكە و داواشی لێكردن ئەو چەند كاتژمێرەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كە ماوە، لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.
باسی لەوەشكرد، سەرژمێرییەكە بۆ ئایندەی ئابووری و پشكی پارێزگاكە لە بودجە و بەشە كارەبا و دامەزراندن گرنگە و ڕوونیشكردەوە كە پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتووان بۆ ملیۆنێك و 900 هەزار كەس بەرزبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group