گرینفیڵد: ئەسەد بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگوێ دەخات

18 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لیندا تۆماس گرینفیڵد دوای وەرگرتنی سەرۆكایەتی خولی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند: بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتگوێ خستوە.
گرینفیڵد ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریكا لەبەرامبەر دۆخی ئێستای سوریا هەست بە نیگەرانی دەكات و لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكات، وڵاتەكەشی كە ئەمریكایە بەردەوامە لەپەیوەندی لەگەڵ هاوبەشەكانیدا لەناوچەكە، بۆیە پێویستە رێگایەك بەئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلی سوریا بدۆزرێتەوە.
سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتیشی: ئێمە بۆ ماوەیەكی زۆر پاڵپشتیمان لەدانوستانەكان لەبارەی سوریا كرد، بەڵام بەشار ئەسەد بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتگوێ خستوە رەتیدەكاتەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group