نەوا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، رەتیدەكاتەوە پرۆژە یاساكان جیابكرێنەوەو بە پێویستیزانی هەرسێ پرۆژە یاسای هەمواری باری كەسێتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەو لێبوردنی گشتی بەیەك پاكێج دەنگی پێبدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە پرۆژەكان لەیەكتر جیابكرێنەوە، پێشتریش ئەو بابەتە هەبوە دەنگدان لەسەر باری كەسێتی و كشتوكاڵ و لێبوردنی گشتی پێكەوە پێشنیاری خۆی بوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا راشیگەیاند، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئەو گومانەیان راست دەرچوە چونكە كاتێك وتویانە دەنگدان با بەیەك پاكێج بێت شیعەكان رەتیانكردۆتەوە دەركەوت كە نیازیان خراپە، رەنگە باری كەسێتی دەنگی لەسەر بدرێت و هێزە شیعییەكان پێویستیان بە كورد نەبێت، پاشان لێبوردنی گشتیش بەهەمان شێوە دەنگی پێ بدرێت و سوننەكان لێی دەربچن، بۆیە بۆ جاری داهاتو لەگەڵ ئەوە نین كە پرۆژەكان لەیەكتر جیابكرێنەوە پێویستە بەیەك پاكێج دەنگیان لەسەر بدرێت بۆئەوەی هیچ لایەنێك نەتوانێت فێڵ لەوی تر بكات.