پارێزگاری هەولێر: نزیكەی 97%ی هاوڵاتیانی هەولێر خۆیان تۆماركردوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، نزیكەی 97%ی هاوڵاتیانی هەولێر خۆیان تۆماركردوەو پرۆسەی سەرژمێرییش بەباشی بەڕێوەدەچێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی سەردانی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری كردو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری ئامارو تیمەكان كرد كە بەشێوەیەكی زۆر باش و بەبێ كەموكوڕی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی لە سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.
پاشان لە پرێس كۆنفرانسێكدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسنوری پارێزگای هەولێر هیچ گرفتێك نەبوەو پرۆسەكەش بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەدواداچونمان كردوە نزیكەی 97%ی دانیشتوانی هەولێر خۆیان تۆماركردوە كە ئەوەش كارێكی گرنگە، سوپاسی هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەكەین كە رێنماییەكانیان بەباشی جێبەجێ كردوە.
پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو تا كاتژمێر 12ی نیوەشەوی پێنجشەممە 21/11 بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group