بەمنزیكانە ترەمپ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئاشكرا دەكات

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
راگەیاندنەكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردوە كە مایك واڵتز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەربە فراكسیۆنی كۆمارییەكان دەبێتە بە راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ بڵاویكردۆتەوە، بەمنزیكانە سەرۆكی هەڵبژێردراو دەستنیشانكردنی مایك واڵتز وەك راوێژكاری خۆی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی رادەگەیەنێت.
پێشتر واڵتز سەرباز بوە لە هێزەكانی كۆماندۆی ئەمریكاو لە سوپای ئەمریكا لە ئەفغانستان خزمەتی كردوە، هەروەها بەوە ناسراوە كە هەڵویستێكی توندی بەرامبەر بە چین و روسیا هەیە، چاوەڕوان دەكرێت لەو كاتەی لە پۆستەكەی دەستبەكار دەبێت، رۆڵێكی گرنگ لە پرسەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بگێڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group