نەوا-
بەرپرسی لقی دهۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئامێر و كەلوپەلەكانیان بۆ بنكەكانی دەنگدان دەگوازنەوە.
خالد عەباس بەرپرسی لقی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكانیان بۆ هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەواو كردووە.
باسی لەوەش كرد، سەدا 98ـی دەنگدەرانی سنووری پارێزگای دهۆك كە ژمارەیان لە 724 كەس زیاترە، كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و تاوەكوو كاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو كارتانەی دابەش نەكراون، چونكە دواتر ڕەوانەی بەغدا دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمڕۆ، ئامێر و كەلوپەلی تایبەت بە دەنگدان، بۆ ئەو قوتابخانانە دەگوزارێنەوە كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراون و دەكرێنە بنكەی دەنگدان، هەروەها سەرجەم ئامێرەكان پشكنینیان بۆ كراوە و گرفتیان نییە.