نێچیرڤان بارزانی لێبووردنێكی تایبەتی بۆ ژمارەیەك حوكمدراو دەركرد

14/10/2024

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێبووردنێكی تایبەتی بۆ ژمارەیەك لە حوكمدراوانی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەركرد.
 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی ژمارە ( 336)ـی دەركرد كە لێبووردنێكی تایبەتە بۆ ژمارەیەك لە حوكمدراوانی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان.
 دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەپێی ئەو فەرمانە، 17 حوكمدراو كە بەشی زۆری ماوەی حوكمەكەیان تەواو كردووە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، لێبووردنە تایبەتییەكەی سەرۆكی هەرێم دەیانگرێتەوە.
 باس لەوەش دەكات، ئەو فەرمانە دەرئەنجامی راسپاردەیەكی پێشتری سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بەندیخانە و چاكسازییەكان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group