نەوا-
عیراق ئامادەكارییەكانی بۆ یاریی نێوان هەڵبژاردەی عیراق و فەڵەستین ساز دەكات.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق باس لەوەكراوە، وەزارەت ئامادەكارییەكانی تەواوكردوە بۆئەوەی لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە یاریی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانیی عیراق بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەڵەستین بەڕێوەبچێت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی جیهان و یاری كۆتایی جامی 2026.
راشگەیەنراوە كە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچونی ئەو یارییە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە تەواو كردوە، ئەویش بۆ وەرگرتنی یاری هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر هاوتا فەڵەستینییەكەی بۆ هەژماركردنی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكان بۆ یاری كۆتایی مۆندیالی 2026.