پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: دەستمان بەسەر یەك ئامێری بیرلێداندا گرتوە

08/10/2024

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئامێرێكی بیرلێدانی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزور دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە لە یەكێك لە ماڵەكانی ناو قەزای شارەزور ئامێرێكی  بیرهەڵكەندن كاردەكات ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزور بەمەبەستی دەستگیركردنی سەرپێچیكارو دەستبەرداگرتنی ئامێری بیرهەڵكەندن دەرچون بۆ شوێنی دیاریكراو  توانیان 2 هاوڵاتی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی بیرهەڵكەندن بون.
راشیگەیاندوە، هەر لەو چالاكییەدا دەستگیرا بەسەر 1 یەك ئامێری بیرلێدان بە هەمو كەرەستەكانیەوەو 1 ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەردا گیرا، پاشان پەڕوای لێكۆڵینەوە رێكخراوەو رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group