نەوا-
یانەی نەسری سعودی رایگەیاند، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی سەردانی بەغدا ناكات.
یانەی نەسری سعودی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی بەهۆی توشبونی بە پەتای وەرزی ناتوانێت سەردانی بەغدا بكات بەمەبەستی بەشداریكردن لە یاری یانەكەی بەرامبەر بە شورتە كە بڕیارە سبەی دوشەممە لە یاریگای مەدینە بەڕێوەبچێت.
باسی لەوەشكرد، هیواداربون كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بتوانێت لەگەڵ یاریزانانی یانەكەی گەشت بكات بۆ بەغدا بۆ روبەڕوبونەوەی یانەی شورتە لە خولی ئاسیا، بەڵام توشبونی بە پەتای وەرزی رێگری لێدەكات.