دەستەی ژینگەی هەرێم: رێژەی خنكانی گەنجان لە ئاودا نۆ هێندەی كەسانی بەتەمەنە

27/07/2024

نەوا-
دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێم دەڵێت، رێژەی خنكانی گەنجان لە ئاودا لە هەرێم نۆ هێندەی كەسانی بەتەمەنە.
هەروەها دەستەكە داوا لە هاوڵاتیان دەكات، پەلە پەل نەكەن بۆ مەلەكردن و لە هەموو شوێنێكدا مەلە نەكەن، داواش دەكات ئەو شوێنەی دەیانەوێت مەلەی تێدا بكەن بەرواردی تواناكانی خۆیان بكەن و بزانن لە ئاستی توانای مەلەوانی ئەواندایە یان نا.
 ئەوەش لەكاتێكدایە، تەنها دوێنێ هەینی لە هەرێم، چوار كەس خنكاون، جگە لەوەی تەرمی دوو كەسی دیكەش دۆزراونەتەوە كە پێشتر خنكابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group