ئیسرائیل باشوری بەیروت بۆردومان دەكات و ئەمریكا داوا دەكات بیوەستێنن

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزەكانی ئیسرائیل دوای چەند رۆژێك جارێكی دیكە هێرشی نوێی بۆ سەر باشوری بەیروت ئەنجامدا سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە هۆشداری گشتییان پێدرابو كە هێرش ئەنجام نەدرێت.
ماڵپەڕی زە واشنتۆن پۆست بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆسەر باشوری بەیروت دەستپێكردەوەو كۆتایی بە ئارامی چەند رۆژەی هێناوە، ئەم هێرشە نوێیەی ئیسرائیل دوای چەند كاتژمێرێك هات كە ئیدارەی بایدن پێی راگەیاندبون دژی مەودای هەڵمەتی بۆردومانی پێشوی ئیسرائیلە بۆ سەر پایتەختی لوبنان و داوایان لێكردون كە هێرش ئەنجام نەدەن.
باس لەوەشدەكرێت، سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەكی بۆ دانیشتوانی باڵەخانەیەك لە گەڕەكێكی باشوری بەیروت دەركرد كە دەستبەجێ چۆڵبكرێت، ئەمەش ئاماژەبو بۆ ئەوەی هێرشێكی ئاسمانی لە ئارادایە، هاوكات سوپاكە رایگەیاندبو كە ئامانجەكە كۆگایەكی ژێرزەمینییە كە حزبوڵڵا بۆ هەڵگرتنی چەك بەكاریدەهێنێت و ئەوان دەڵێن هەنگاوی زۆرمان ناوە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری زیانگەیاندن بە خەڵكی سڤیل.
لەلایەكی دیكەوە ئیدارەی بایدن مانگێك مۆڵەتی بە ئیسرائیل داوە بۆ باشتركردنی بارودۆخی مرۆیی لە كەرتی غەزە، هۆشداریشیداوە ئەگەر بڕیارەكان پیشێل بكرێت ئەوا دەتوانن هەنگاوی سزادان بگرنەبەر، لەنێویاندا راگرتنی هاوكارییە سەربازییەكانە بۆ سوپای ئیسرائیل.










شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group