داوا لە تیمی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا دەكرێت هاوكاری پارێزگای سلێمانی بكات

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و تیمی سەربازیی ئیتاڵیا هەماهەنگی نێوانیان پتەوتردەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تیمێكی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا بەسەرۆكایەتی ماسیمۆ تیرسینی فەرماندی تیمی هاوكاری سەربازی مەدەنی لەهێزی زەمینی ئیتاڵیا لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كردو لەلایەن سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازیان لێكرا.
راشیگەیاندوە، لەدیدارێكدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولاو برەودان بەو سێكتەرانەی پێشتر تیمەكە كاریان تێدا كردوە بەتایبەت سێكتەری تەندروستی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی كردون بۆ ئەو كارانەی ئەنجامیانداوە.
راشگەیەنراوە كە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە تیمی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا كردوە هاوكاری پارێزگای سلێمانی بكەن لەبواری تیمی فریاگوزاری لەڕوی تەكنیكی وە دابینكردنی  پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی بەتایبەت فریاگوزاری ئاسمانی و تیمەكەش بەڵێنیاندا هەڵسەنگاندنی جدی لەو داواكارییە بكەن و لەئاییندەیەكی نزیكدا هەماهەنگی بكەن لەسەر ئەو پرسە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group