نەوا-
وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەحكومەتی هەرێم ناكشێتەوەو بەردەوام دەبێت لەسەر كارەكەی.
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوەو سەرۆكی تیمی وەزاری بزووتنەوەی گۆڕان ئەگەر جڤاتی هەڵبژێردراوی بزوتنەوەكە هەر بڕیارێك بدات 100% پابەند دەبێت پێوەی.
بە وتەی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەكارەكەی و لە پۆستەكەی ناكشێتەوە، ئەوانەشی ئێستا بانگەشەی كشانەوە دەكەن پێشنیارییان كردوە كە دەبێت لیژنەیەك بۆ كشانەوە لەحكومەت پێكبهێنرێت كە میكانیزمی بۆ دیاری بكات و دواتر بڕیار بدرێت.