كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی گەشتەكانی بۆ بەیروت و هەولێر هەڵوەشاندەوە

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، كۆمپانیای فڕۆكەوانی SunExpress بڕیاریدا بەڕاگرتنی گەشتەكانی بەیروت و هەولێر تا 17ی كانونی یەكەمی داهاتو.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی سەن ئێكسپرێس كە پێشتر گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ تەل ئەبیب راگرت، تا 17ی كانونی یەكەم گەشتەكانی بەیروت و هەولێریشی هەڵوەشاندەوە.
راشیگەیاندوە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزەو بەیروت و هۆكارە ئەمنییەكان، ژمارەیەكی زۆر هێڵی فڕۆكەوانی ناوخۆیی و بیانی گەشتەكانیان بۆ لوبنان، ئوردن و عیراق هەڵوەشاندۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group