پەرلەمانتارێكی عیراق: سودانی وتی هەژماری من تەوتین نییە

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە كە پڕۆژەی هەژماری من رەتدەكەنەوەو وەك تەوتین نایبینن.
سۆزان مەنسور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەپارێزگای دیالە لەگەڵ پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارێزگاكە كۆبۆتەوە، لەكاتی گفتوگۆدا، باس لە چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە بەتایبەتی لە ناوچە جێناكۆكەكان، چونكە ساڵانێكی زۆرە بەدەست قەیرانی دواكەوتنی موچەو دابەشنەكردنی بەشێوەیەكی رێكوپێك دەناڵێنن.
سۆزان مەنسور راشیگەیاندوە، سودانی وەڵامی داونەتەوە كە هەژماری من تەوتین نیەو رەتیدەكەنەوە، چونكە تەوتین تەنها لەرێگای بانكە فیدرالیەكانەوە دەكرێت و دەبێت بەزوترین كات جێبەجێ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group