سامان بەرزنجی: پلانی وردو درێژخایەنمان بۆ كەرتی تەندروستی داناوە

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كۆنفرانسی چاكسازیی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و دەرمان لەشاری هەولێر دەستیپێكردو وەزیری تەندروستی هەرێمییش رایگەیاند: كەرتی تەندروستی بۆ هەمو هاووڵاتیانە بەبێ جیاوازی.
لە وتارێكدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند: كەرتی تەندروستی كەرتێكی خزمەتگوزارییە بۆ هەمو هاوڵاتیان بەبێ جیاوازیی و شەو و رۆژ بەردەوامە.
وتیشی: وەزارەتی تەندروستی پلانێكی وردو درێژخایەنی بۆ ماوەی چوار ساڵ دانا كە لە سێ لایەنەوە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان خۆی دەبینییەوە، بەشێكیان بەردەوامبون بون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان، هەروەها پەرەپێدان و فراوانكردنی دامودەزگا تەندروستییەكان بو لە روی دەرمان و پێداویستی پزیشكییە، لەگەڵیشیدا  پرۆژەی ستراتیجی و دابینكردنی پێداویستییەكانی داهاتو بوە بەشێوەیەكی پێشكەوتو بەپێی ستانداردی جیهانیی. 
سامان بەرزنجی راشیگەیاند: لەساڵانی رابردودت هەرێمی كوردستان توشی چەندین قەیران بۆوە كە توانی خۆی بەرامبەر ئەو قەیرانانە رابگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group