روفاتی سەربازێك دەدۆزرێتەوەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەش داوا دەكات هەركەسێك كەسوكارێتی پەیوەندیان پێوە بكات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری دانیشتوانی پارێزگاكانی كەركوك و باشورو ناوەڕاستی عیراق دەكات كە ناونیشانی سەربازێكی عیراقی دۆزراوەتەوەو كەسوكاری پەیوەندیان پێوە بكات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاندوە، كەسوكاری ئەو سەربازە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیان بكات تاكو كاری یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی روفاتەكەی بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەكی بڵاوكردۆتەوە تا كەسوكاری ئەو سەرباز عیراقییە پەیوەندیان پێوە بكات.
بەگوێرەی ناونیشانەكە، سەربازەكە پلەی عەریفی لەسوپای عیراقدا هەبوەو ناوی (نەجم عەبد حمادی الدین) بوە لە یەكەی سەربازی ژمارە 4113 بوەو جۆری خوێنەكەی o+ بوە.
ژمارەی پەیوەندی:
07701519645