ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قوتابخانەیەك بۆ نەخۆشانی داون دەكاتەوە

24/07/2024

نەوا-
لەسەر بڕیاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قوتابخانەیەكی تایبەت بۆ نەخۆشانی داون لە سۆران دەكرێتەوە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردۆتەوە، بڕیارێك بۆ كەسانی داون سیندرەم دەردەكرێت و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردوە بۆ دەستپێكردنی رێكارەكان و رایدەگەیەنن كە هەر خێزانێك نەخۆش یان كەسانی وای هەیە، بەمەستی ناونوسكردن سەردانی بەشی پلادانانی پەروەردەی سنوری قەزاكان بكات.
ئاماژە بەوەشدەكرێت، ئەمە بڕیارێكی گرنگە بۆ نەخۆشانی داون لە سنورەكەداو لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ دەستپێكردنی رێكارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group