پرۆژەی دو سایدی دەربەندیخان - كەلار جێبەجێ دەكرێت

24/07/2024

نەوا-
حكومەتی هەرێم پرۆژەیەك بە درێژایی 40 كیلۆمەتر جێبەجێ دەكات كە رێگای ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوە.
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری رادەگەیەنێت، كاركردن لە پرۆژەی پرۆژەی دو سایدی دەربەندیخان - كەلار بە شێوەیەكی چڕ بەردەوامە بۆ ئەوەی بە زووترین كات بچێتە خزمەت هاوڵاتیان، باس لەوەشدەكرێت پرۆژەكە 35 پردی تێدایە كە درێژترینیان هەزار و 200 مەترە ئەویش پردی ئاوەخێرییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەزاری هاوڵاتییەكی ناوچەكەوە دەڵێت، پرۆژەكە خزمەتێكی زۆر بە هاوڵاتییان و شۆفێران  دەگەێنێت چونكە رێگای گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوەو ئاسانكاریی زۆر بۆ بازرگانییش دەكات.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group