شارەزایەكی كەشناسی: ئەمرۆ تاوەكو دوای عەسر بەهیچ شێوەیەك نەچنە دەرەوە

24/07/2024

نەوا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداریدەدات ‌و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە ئەمرۆ تاوەكو دوای عەسر بەهیچ شێوەیەك نەچنە دەرەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی  شارەزای بواری كەشناسی، هۆشداریدەدات ‌و ڕایدەگەیەنێت، داوادەكەین لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر كەس لەماڵ نەچێتە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمڕۆ لەكاتەكانی نیوەڕۆ بۆ دوای عەسر كەس لەماڵ نەچێتە دەرەوە، بەهۆی بەرزی تیشكی سەروی وەنەوشەیی‌و بونی شێ ڕێژەیی لەهەوادا و زۆری بەهەڵم بون، هەست بەگەرمای بێزاركەر دەكرێت.
رونیشیكردۆتەوە، ئەمڕۆ كاریگەریی بەردەوامی بارستە هەوای گەرمی ئەفریقی لەسەر ناوچەكە بەردەوامدەبێت، كەشوهەوای سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما بەبەرزیی‌ و جێگیریی دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group