كۆپ 28.. بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لە كەرتی كشتوكاڵ گفتوگۆی لەبارەوە كرا

11/12/2023

لەچوارچێوەی كۆنفرانسی كۆپ 28 بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسیەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا لە دوبەی، وۆركشۆپێكی تایبەت بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لە كەرتی كشتوكاڵ بەڕێوەچو.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە شوێنی تایبەت بەعیراق وۆركشۆپێك لە لایەن رێكخراوی روانگە لەسەر بەكارهێنانی نوێترین تەكنەلۆجیا لە كەرتی كشتوكاڵ بەڕێوەچوەو گفتوگۆ كراوە لەسەر گرنگی بەكارهێنانی نوێترین تەكنەلۆجیای كشتوكاڵی.  
لە كۆنفرانسی كۆپ 28 دا هەموو لایەنەكانی تایبەت بە بواری ژینگە تاوتوێ دەكرێن بۆئەوەی رێگەچارەیە بەپەلەو گونجاو بدۆزرێتەوە تا گۆی زەوی لە گەرمبونی زیاترو ئەو غازانەی كاریگەریان لەسەری هەیە كەمبكەنەوە.
جێی ئاماژەیە لە وۆرك شۆپەكەدا ژمارەیەك لە كەسایەتی دیاری هەردو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان ئامادەبون و تێیدا راو و بۆچونی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group