نەوا-
بەهۆی تەقینەوەی عەمبارێكی سوتەمەنییەوە لە بەندەر عەباسی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەدان هاووڵاتی بونە قوربانی.
ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، تەقینەوەیەكی گەورە لە بەندەر عەباس لە باشوری ئێران رویداوە بەگوێرەی زانیارییەكانیان قەینەوەكە بەهۆی عەمبارێكی سوتەمەنییەوە بوە لە بەندەرەكەدا بەوهۆیەوە 561 كەس بریندار بون.
ئاژانسی تەسنیم لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی هێزی تەقینەوەكەوە ژمارەیەك بینا خاپور بون و بەهۆی شەپۆلی هێزی تەقینەوەكەشەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تێكشكاون.
لەبارەی ئاماری تەقینەوەكەشەوە وتەبێژی فریاكەوتنی تەندروستی بە ئاژانسەكەی وتوە، 561 كەس بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە كراون و رێژەكەش بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.