نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا روسییەكەی كۆبوەوە.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، لەمیانی چوارەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا هاكان فیدان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ كۆبوەتەوەو لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكانیان باس لێوە كردوە.
راشگەیەنراوە، هەردو وەزیری دەرەوە هاریكارییەكان لەبواری وزە، ئاسایشی دەریای رەش و هەروها دوایین پەرەسەندنەكان پەیوەندیدار بە ئاگربەست لە نێوان روسیاو ئۆكرانیا تەوەرێكی تری گفتوگۆكانیان بوە، پاشان بارودۆخی سوریاو غەزەشیان تاوتوێكردوە.