ئەمریكاو ئێران بە ناڕاستەوخۆ دانوستان دەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیانپێكرد.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، دانوستانەكان بە ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچن لەنێوان عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتكۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بە نێوەندگیری بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان.
بەقائی وتوشیەتی: دانوستانەكان لەشوێنێكی دیاریكراو كە وەزیری دەرەوەی عومان دیاریكردوە بەڕێوەدەچن، هەردو شاندی ئێران و ئەمریكا لە یەك جێگاو لە دوو هۆڵی جیاوازدان و بۆچونەكانی خۆیان ئاڵوگۆڕ پێدەكەن لەبارەی هەڵگرتنی سزاكانی سەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران لە رێگەی نیوەندەگیرە عومانییەكەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group