نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات بە زووترین كات بۆری نەوتی كەركوك-جەیهانی توركی بكرێتەوە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتویەتی هاوبەشیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بە هێزە لە بواری بازرگانی و بەرەوپێشچوونی سەقامگیری ناوچەكە و بەهێزكردنی دیموكراسی.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت لە زووترین كاتدا بۆری نەوتی كەركوك-بەندەری جەیهانی توركی بكرێتەوە و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە بۆ پاراستنی وەبەرهێنانی ئەمریكا لە رابردوودا و لەگەڵ راكێشانی وەبەرهێنەران لە داهاتوودا.