ترەمپ: بەهۆی سەرۆكی ئۆكرانیاوە بە ملیۆنان كەس لەخۆڕا كوژران

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دانوستانەكان لەگەڵ روسیا بەردەوام دەبێت، بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا كارەساتی خولقاندوە.
دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا گرت و رایگەیاند، سەرۆكی ئۆكرانیا كەسایەتییەكی كۆمیدی هەیە، ئەو شەڕێكی دەستپێكردوە كە نەدەبوایە بیكات و كارێكی خراپی كرد.
ترەمپ وتوشیەتی: سەرۆكی ئۆكرانیا ئەمریكای قایل كرد 350 ملیار دۆلاری بۆ چونە ناو شەڕێك پێ بدات كە هەرگیز سەركەوتنی بەدوادا نەبوەو هەرگیزیش بەبێ ئەمریكاو ترەمپ نەیدەتوانی چارەسەری بكات، جگە لەوەش زێلێنسكی دان بەوەدا دەنێت كە نیوەی ئەو پارەیەی كە نێردراوە بۆیان دیار نەماوە.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشیكردوەتەوە، دانوستانەكان لەگەڵ روسیا بەردەوام دەبن، بەڵام دوای ئەوەی كە سەرۆكی ئۆكرانیا كارەساتی خولقاندو وڵاتەكەی لێك هەڵوەشاندەوەو بە ملیۆنان كەس لەخۆڕا كوژران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group