نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی چەند رێكارێك بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامەو تێزی دكتۆرا دەگرێتەبەر.
بەپێی راگەیەنراوێك لە فەرمانێكی وەزاریدا كە ئیمزای ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەسەرە ژمارەیەك رێكاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامەو تێزی دكتۆرای لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەركردوە كە یەكێك لە خاڵەكان پرۆسەی تاوتوێكردنی ماستەرنامەو تێزی دكتۆرایە بەشێوەی داخراو لەسەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەشكراوە كە فەرمانە وزارییەكە ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی كوردستان كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی.