ئاسیاسێل خەڵاتی باشترین پرۆگرامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا

پێش 2 هەفتە

پرۆگرامێكی كۆمپانیای ئاسیاسێل خەڵاتی باشترین پرۆگرام لە رۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست بەدەست دەهێنێت.‏
لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای ئاسیاسێل بڵاویكردۆتەوە، بە شانازی و ‏سەربەرزییەوە، پڕۆگرامی "هاوڕێی تەمەن" خەڵاتیTelecom Review ‎Excellence Award 2024‎‏ ـی بردەوە "وەك باشترین پڕۆگرامی پاداشت لە ‏ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.‏
راشیگەیاندوە، ئەم خەڵاتە بەرجەستەكردنی پابەندبونی بەردەوامیانە ‏بەپێشكەشكردنی بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی بە بەشداربوانیان، ‏لە ڕێگەی پڕۆگرامی "هاوڕێی تەمەن"ــەوە كە بەشداربوەكانیان سودمەند بون لە ‏خەڵاتی تایبەت بە ئۆفەرو داشكاندن كە بە تایبەت داڕێژراوە بۆ دابینكردنی ‏پێداویستییەكانیان.‏
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی كۆمپانیای (ئاسیاسێل)ـە:-‏

 

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی

بەرنامەی هاوڕێی تەمەن لە ئاسیاسێڵەوە نازناوی باشترین بەرنامەی خەڵاتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێنا

سلێمانی، عێراق - کانوونی یەکەمی 2024 - ئاسیاسێڵ شانازی دەکات کە پرۆگرامی ناوازەی هاوڕێی تەمەن خەڵاتیTelecom Review Excellence (خەڵاتی نایابیی لەلایەن تێلێکۆم ڕیڤیوەوە) بەدەستهێناوە لە بەشی "باشترین پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە دوبەی و لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سازکرا. ئەم ڕێزلێنانە پایەدارە بەشێک بوو لە بۆنەی ساڵانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان دادەنرێت کە تیایدا خەڵات دەبەخشرێتە ئەو داهێنان و دەستکەوتانەی دەبنە پێوەر بۆ ناوازەیی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا. 

ئەم خەڵاتە پایەدارە دەرخەری دیدگای پێشەنگی ئاسیاسێڵە لە بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی و بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی گشگییر لە کەرتی پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان. پڕۆگرامی هاوڕێی تەمەن توانیویەتی ببێتە نموونەیەک چاوی لێ بکرێت لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنیکە دیجیتاڵییە نوێیەکان لە پێشکەشکردنی بەرنامەی خەڵاتی داهێنەرانە کە سەرنجی لەسەر ڕەزامەندی بەشداربووان بێت، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی درێژخایەن لە رێی پشتبەستن بە ئامرازگەلی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەزموونی کەسیی ناوازە کە بەهایەکی ڕاستەقینەیان هەبێت. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە چەمکی وەفادارییدا، بەو پێیەی هاندانی دیجیتاڵیی و ئاسانکاری بەکارهێنان ئاوێتەی یەکتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە نموونەیەکی ناوازە و نایاب لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا. بەرنامەی خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ لە عێراق ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەشداربووان لەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی "مزایا" و خەڵاتی تایبەت کە هانیان دەدات بەردەوام کارلێک بکەن  و وەفادارییان بەرز دەنرخێنێت. ئەم بەرنامەیە پشت بە ستراتیژە داهێنەرەکان دەبەستێت کە هاندانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێ وێنە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.

لەم بارەیەوە، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پایەدارە لەلایەن بەرنامەی هاوڕێی تەمەنەوە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوامییەتی لەسەر باشترکردنی ئەزمونی بەشداربووان. ئێمە سوپاسگوزاری هاوبەش و بەشداربووانمانین کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لەم سەرکەوتنە، و ئامانجمانە لە داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین."

هەروەها ڕەبیع فەرەحات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Related سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: "ئێمە زۆر شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ و پێشکەشکردنی چارەسەرێکی نایاب لە بواری وەفاداری و خەڵاتەکان. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەلماندوویەتی کە خاڵی وەرچەرخانە لە بازاڕدا لەڕێگەی ئەزموونە دیجیتاڵییە تەواو نوێکراوەکەیەوە. ئەم خەڵاتە گەواهیدەرە لەسەر روئیای پێشڕەویکارانەی "ئاسیاسێڵ" لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەفاداری بۆ هاندانی بەشداریکردنی دیجیتاڵی، بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی بەشداربووان، و پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ لە بازاڕێکدا کە چاوی لەسەر داهێنان و پێزانینە".
________________________________________

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ی به‌شدرابووانی 18.6 ملیۆنە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی زیاتر . %99.06ـی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.
 
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

دەربارەی ڕیلەیتد:

کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیای بەبازاڕکردن "Martech"ــــە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە، تایبەتمەندە  لە بەرنامەکانی وەفاداری و پاداشت کە هەڵدەسێت بە پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردن و ڕەزامەندییان. کۆمپانیای Related، لە ڕێگەی چارەسەرە ئامادەکراوەکانی "White Label" ـەوە و چارەسەرە تایبەتمەندەکانییەوە "Customized"، بەرهەم و خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەش دەکات کە پێداویستییە تایبەتەکانی هەر کۆمپانیا و کەرتێک دابین دەکات. Related ساتی خۆشی بۆ زیاتر لە 27 ملیۆن کەس لە ناوچەکەدا دروست دەکات لە ڕێی گەشتەکانیانەوە بە ناو هەردوو جیهانی دیجیتاڵی "ڤێرچواڵی" و واقیعیدا. 


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group