بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڕیاریدا ئاڵای نوێی سوریا بەرزبكاتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئاڵای نوێی سوریا لەسەر سەرجەم ئەنجومەن و دامەزراوەكان و ئیدارەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان هەڵدەكرێت.
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری باكورو خۆرهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، هەرێمی باكور و خۆرهەڵات بەشێكی جوگرافیای سوریان و لێكجودا نین، چونكە دانیشتوانیان لە پێكاتە رەسەنەكانی سوریان هەربۆیە ئەنجومەنەكەیان بڕیاریداوە ئاڵای نوێی سوریا لەسەر سەرجەم ئەنجومەن و دامەزراوەو ئیدارەكانی خۆبەڕێوەبەریی بەرزبكرێتەوە.
ئاماژەشكراوە كە هەڵكردنی ئاڵای نوێ سیمبولی قۆناغێكی نوێیە گوزارشت لە خواستەكانی گەلی سوریا بەرەو ئازادی و شكۆ و یەكڕیزی نیشتمانی دەكات، هەروەها ئەنجومەنەكەیان پابەندی خواستی گەلی سوریاو سەرجەم پێكهاتەكانێتی بۆ كاركردن لەسەر پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی لەچوارچێوەی سوریادا كە دادپەروەریی و یەكسانی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانیدا بچەسپێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group