هەوڵدەدرێت كاركردن لە بەنداوەكانی سنوری سلێمانی دەستپێبكەنەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لەگەڵ جێگری پارێزگاری سلێمانی كۆبۆوەو باسیان لە بەنداوەكانی سنورەكەو تەواوكردنی كاركردن لە چەند شوێنێك كرا.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڵاویكردۆتەوە، لە میانی سەردانێكی بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو بۆ پارێزگای سلێمانی و كۆبونەوەی لەگەڵ جێگری پارێزگار لە دیوانی پارێزگا، باس لە بەنداوەكانی سنوری سلێمانی كراو بەتایبەتیش چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە دابینكردنی نەختینەی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن لە بەنداوی زەلان و چەقچەق و سەرچنار، هەروەها بایەخپێدانی زیاتر بە هەردو بەنداوی ستراتیژی دوكان و دەربەندیخان.
وەزارەتەكە ئەوەشی باسكردوە، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە هەمان رۆژدا سەردانی بەنداوی دوكانی كردو لەگەڵ بەڕێوەبەری بەنداوەكە دۆخی ئاو و گرفت و پێویستیەكانی بەنداوەكەیان تاوتوێكرد، بڕیاریش درا قۆناغبەندی پڕۆژەكان بكرێت و كارە لەپێشینەكان لە بودجەی 2025 جێگیر بكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group